ڕۆژ نا ڕۆژێک ڕۆژی منه
به‌ڵام ده‌ڵێن:
'هه‌ر ڕۆژێکیان بۆم داناوه'
لام پیرۆزه
ئه‌م ڕۆژه‌ی خۆم ڕازانده‌وه
به باوه‌شێک گوڵی نێرگز،
به‌هه‌رچی ڕه‌نگی دنیایه،
به هه‌رچی بۆنی شیاوه.
پێشکه‌شم کرد به‌و که‌سانه‌ی
به‌هه‌ر چه‌شنێ،
به هه‌ر هۆیه
له‌به‌ر بژیوی ژیانی
له ڕێبازێکی پیرۆزدا
باوکی خۆیان له‌ده‌س داوه.
به‌ڵام ده‌ڵێن:
'هه‌ر ڕۆژێکیان بۆم داناوه'
لام پیرۆزه
ئه‌م ڕۆژه‌ی خۆم ڕازانده‌وه
به باوه‌شێک گوڵی نێرگز،
به‌هه‌رچی ڕه‌نگی دنیایه،
به هه‌رچی بۆنی شیاوه.
پێشکه‌شم کرد به‌و که‌سانه‌ی
به‌هه‌ر چه‌شنێ،
به هه‌ر هۆیه
له‌به‌ر بژیوی ژیانی
له ڕێبازێکی پیرۆزدا
باوکی خۆیان له‌ده‌س داوه.