ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٥٨. شێعری شکاو
گەر لە بەر چاوی تۆ کەوتم، ئەو دڵەی مەستم شکا
عەهد و پەیمانی چەند ساڵەی، لەگەڵ تۆ بەستم شکا

هەر کە زەریای چاوی تۆم دی، بێ وەفا هۆشم نەما
کەوتم مەست و کەلەلا، سەرپەنجەی دوو دەستم شکا

من بە هیوای سێبەر و کەپر ی ئەوین، مێوم ڕوواند
کووپەڵەی شەڕابی کۆن و خالیس و خەستم شکا

چۆن دڵت هات لێم بتۆرێی، تاقەتی ئەژنۆم نەما
بێ ئەوەی تاویک لە سەر پا و پەنجە ڕاۆەستم شکا

هەستی ناسکم وا کە هەستی کرد بە هەستی دڵڕەقیت
دێڕ بە دێڕی ڕستەکانی شێعر و هەڵبەستم شکا

پەراوێز edit