ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٥٧. من و سروشت
من و سروشت ئەوڕۆ
پێکەوەمان ڕابوارد

من شاعیرێکی ناشی
ئەو ژینگەیەکی خۆش

من عاشقێکی وێڵ
ئەو بووکێکی سەوزە پۆش

من ڕێگایەکی باریک
ئەو ڕووبارێکی بە خڕۆش

ویستم شێعری پێ هەڵبڵێم
هەرچی کردم پێی نەوێرام

تا من دوو بەندم دادەنا
تا من،
تا من نووکی قەڵەمم دادەدا
ئەو زیاتر،
ئەو زیاتر جوانی خۆی پێم نیشان دەدا
ڕۆژی ١٣بەدەر

پەراوێز edit