ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٣. جێژنو کرێکار
نه‌ورۆزه‌و پیرۆزه ‌له‌تۆ چینی کرێکار
وه‌رزی ژینه‌وه‌ی گیاو گژه‌ شکۆفه ‌ده‌کادار

مزگێنی به‌هاری پێیه‌ بۆمان هه‌رچی سروشته
به‌تریشقه‌یی هه‌ورانو ته‌مو مژو کانی له‌کۆسار

جێی شانازیه‌و فه‌خره ‌لام که‌ئه‌منیش کرێکارم‌
چون پێغه‌مبه‌ری خوا ماچی ده‌کا ده‌ستی کرێکار

به‌ڵام داخی گرانم ئه‌وجێژنه‌یه‌ش دیسان ئه‌من
هه‌روه‌ک هه‌موو جێژنه‌کانی دیکه‌ چوومه‌وه‌ سه‌رکار

نیمه‌ ده‌سه‌ڵات نایه‌ له‌ده‌س بڵێم ده‌چمه‌وه‌ بۆماڵ
به‌شیفتو میفتو پۆستو مۆستو کار بووم گرفتار

ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره‌ باوی نه‌ماوه‌
ئه‌و به‌نده‌ ده‌چه‌وسێته‌وه‌ له‌دێهاتو له‌شار

ئه‌لفی قه‌ده‌که‌م چه‌ماوه‌له‌ده‌س چه‌رخی زه‌مانه
چه‌رخی چه‌پ وایکردوه‌ گیانه‌ زۆردار ڕاست بێ ئه‌من خوار

حه‌قو ناحه‌ق که‌ده‌مێکه‌ جێگه‌یان داوه‌ به‌یه‌ک
له‌ هێلـلانه‌ی بولبولاندا پاپۆکه‌ی به‌ستووه‌ مار

من ناڵێم کارێ نه‌که‌م وه‌کوو ده‌ڵێن کار جه‌وهه‌ره‌
حه‌قی خۆم ته‌واو ده‌نێ مافم نه‌خورێ وه‌ک پار، پێرار

شوولا من گه‌له‌ک سه‌خته‌ تاقه‌تا من نه‌ما خه‌ڵاس
ئه‌ز ته‌نێ شوولێ بکه‌م بۆ خوارنێ نه‌سێ، نه‌چار

گشت مانگێ حه‌وڵێ ئه‌ده‌م بۆ نان په‌یاکردن وه‌لێ
سه‌ری هه‌ر بورجان حه‌ساو ئه‌که‌م بوگم فره‌یێ قه‌رزار

به‌خوای ئه‌ڕباب چینی کرێکار هه‌ر مانگێ کارێ نه‌کا
گیان ده‌ده‌ی، بۆنێ ده‌که‌ی، ده‌مری وه‌کوو بێکه‌سوکار

بێتوو جارێکی له‌جاران خوانه‌کا نه‌خۆش که‌وم
ده‌یکا به‌قوله‌قولوو گرمه‌گرموو هاتوو هاوار

قه‌بری دوای مردنیشی هه‌ر ده‌بێ من هه‌ڵیکه‌نم
چونکه‌ ئه‌وانه‌ی وه‌کووین هه‌رگیز نه‌یانکردووه‌ کار

ڕه‌نجی شانو قه‌ڵشی ده‌ستو به‌رگی پینه‌کراو نه‌بێ
کوا ده‌خۆی نانی خه‌زه‌ڵ ده‌مژی خوێنم هه‌ر وه‌کو هار

بۆده‌بێ ئه‌منی هه‌ژار خاوه‌نی بستێ خاک نه‌بم؟
حاشا له‌ئیسته‌خرو وان مۆبڵو سه‌راو کۆشکو ته‌لار

بۆچی ناکه‌ی تاکو هه‌ی له‌هه‌ژاران ئاوڕێ وه‌ده‌ی
ده‌ستیان بگری هه‌ڵیان ستێنی تاکو نه‌مێنێ سه‌رو خوار

کرێکارێکم خۆ دیل نیم به‌چاوی سووکم مه‌ڕوانه‌
خێری لوتفو مه‌رحه‌مه‌ت لای خوداوه‌ند یه‌ک به‌هه‌زار

از ازل تابه‌ ابد حق نوشتن جرم بوده‌است
‌ حق وناحق هر چه دیدید، زود بنویسید زنهار

قه‌یناکا حه‌وڵێ ئه‌ده‌ین له‌کارو کۆشش ناوه‌ستین
به‌ڵکو هه‌ژارانی جیهان له‌م وه‌زعه‌یا بن ڕزگار

ده‌بمه‌ دڕکو چه‌قڵی چاوی دژمنانی گه‌لو هۆز
باله‌دوای مردنی خۆشناو نه‌ڵێن نه‌بووه‌ وه‌فادار
١٣٨٨/١/١

پەراوێز edit