ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
بۆت ده‌که‌م باسی جێیه‌ک له‌ جیهان
ده‌سکردی خوایه‌ له‌ نێو کوردستان
گوڵو گوڵزارو لاله‌ و ئه‌رخه‌وان
ئاوی گــواراو زوڵاڵوو ڕه‌وان
سرووشتی جوانو خه‌ڵکی به‌ ئیمان

بۆت بکه م باسوو تاریفی زێوه‌
سه‌ری به‌ گوڵزار داوێنی کێوه‌
له‌ هه‌رچوار ته‌ره‌ف قازانجی پێوه‌
هه‌زار ئافه‌رین ئابادی زێوه‌
میسالی نیه ‌ مه‌گه‌ ر ئیسفه‌هان

کێوێکی لێیه‌ به‌ نێو مۆسکاوی
که‌نگرو مه‌ندۆک که‌وتۆته داوی
سه‌ری به‌رزکرد بۆ هه‌ورو ساوی
هەزاران وه‌حشی که‌وتوه له‌ناوی
باوه‌ڕکه ‌ تێی دان له‌ پڵینگو شێران

له‌ کوێستانه‌کان که‌و خۆی ده‌نوێنی
له‌ نێو باخاندا بولبول ده‌خوێنی
داره‌ گوێزی جوان خۆی ڕاده‌ژێنی
گوڵی نه‌وبه‌هار با ده‌یژه‌کێنی
هه‌ر ئاوه‌دان بی قه‌ت نه‌بی وێران

له‌ جۆگه‌ و جۆبار وا گوڵو گوڵزار
له‌ داوێنه‌که‌ی له‌ هه رچوار که‌نار
به داره‌ قه‌یسیو هه‌ڵوچه‌ و هه‌نار
وا ڕازایه‌وه‌ به‌ وێنه‌ی بــــــــــازار
بڕۆ ببینه‌ ئه‌و جێگه‌ی سه‌یران

له‌ لای ڕۆژئاوا ده‌شتێکی پانه‌
بۆ هه‌ ڵپه‌ڕینو به‌زمی شه‌وانه‌
له‌ داوێنه‌که‌ی باخی جیننانه‌
تێیدا خەڵق بوون گوڵوو ریحانه‌
شه‌رم ناکێشێ له‌ باخی شیمران

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی شکافته‌ و زه‌وی
ده‌ڕوانیته‌ شه‌ت خۆی کردوه‌ نه‌وی
هه‌ زار وه‌حشیات تێی دا ده‌خه‌وی
ده‌نگی ئاوهه‌ڵدێر به‌ ڕۆژو شه‌وی
سه‌ رچاوه‌کانی ئاوی زه‌نوێران

له‌ لای باکووری سه‌ رچاوه‌ی زۆره‌
ئاوی ڕوونوو جوان وێنه‌ی کافووره‌
تاریفی نایه‌ له‌ ئاقڵ دووره‌
بیستم له‌ پیران من به‌ ئه‌و جووره‌
گۆیا یه‌ک سێون با مازه‌نده‌ران

ڕوو له‌ باشووری هه‌مووی باخاته‌
له‌ سه‌دهه‌زار جوور پڕ میوه‌ جاته
له‌ سێوو هه‌رمێ هه‌تا ته‌ماته‌
هه‌رچی لێی وه‌خۆی ئاوی حه‌یاته‌
هه‌مووی نه‌مامی ده‌ستی وه‌رزێران

به‌ هیچ که‌س ناکرێ تاریفی به‌ زار
بریا هاتبای بتدیبا یه‌ک جار
به‌ سه‌د ده‌فته‌ریش نایه‌ته‌ گوفتار
ئه‌و ڕه‌زوو باخی هه‌زار به‌ هه‌زار
ڕازاوه‌ته‌وه‌ به‌ گوڵوو ریحان

باخوو باخاتی تاریفی نایه‌
ده‌ڵێی به‌هه‌شته‌ له‌سه‌ر دنیایه‌
دێنه‌ دیده‌نی له‌ هه‌موو لایه‌
سێوه‌ سووره‌ی چووه‌ بۆ ئامریکایه
لێـــــــی ده‌ کۆڵنه‌وه‌ گیاشناسان

زێوه ‌ خاوه‌نی هه‌زار نه‌فه‌ره‌
چاوه‌ڕێی سنحه‌ت که‌سپو هونه‌ره‌
خودا مه‌رحه‌مه‌ت بکا له‌و سه‌ره‌
ئه‌گه‌ربۆشمان بێ جادده‌ ی یه‌کسه‌ره‌
ئه‌وده‌م خۆش ده‌بێ خاکی دلێران

میلله تی زێوه‌ هه‌مووی یه‌کماڵه‌
پاکو نه‌جیبه ‌ بێ خه‌شوو خاڵه‌
ژین ده‌به‌نه ‌سه‌ر به‌وجۆره‌، خاڵه‌
بابه‌ گه‌وره‌مان جێگه‌ی به‌تاڵه‌
ئه‌وبوو سه‌رداری هه‌موو سوێسنیان

مزگه‌وتو حوجره‌ی به‌هره‌ی خودایه‌
مه‌لای موده‌رریس وا ده‌وێ دایه
کاری، موناجات، زکری ئەڵایه‌
‌دائیم چه‌ند فه‌قێی ده‌ خزمه‌ت دایه
ده‌خوێنن عیلمی نه‌حوو ئه‌ستێرا

برایه‌کمان هه‌یه‌کوڕی مه‌حموودئاغای
شانبه‌شان ده‌گه‌ڵ حاجی مام وەستای
‌‌‌‌‌عومریان سه‌رف کردله‌ ڕێگای خودای
به‌قورئان خوێندنو به‌ بانگو سه‌ڵای
ئه‌وبوو خاده‌می مزگه‌وته‌که‌مان

کیژو لاوانی هه‌مووی سه‌رمه‌ستن
له ‌کارو کۆشش هه‌رگیز ناوه‌ستن
گشت قالب سووکوو چابکوو جستن
له‌پێش دوژمنی چۆن ڕاده‌وه‌ستن
هه‌زار ئافه‌رین بۆ هیمه‌تی وان

هه ر ژنی لێیەتی نه‌سلی ئێرانی
هه‌مووی ئاقڵمه‌ند قانون ده‌زانی
خه‌ڵکی ده‌دوێنن گه‌لێک به‌جوانی
گله‌ییان هه‌یه ‌له‌حه‌وزو کانی
ده‌بێ ته‌عمیر کرێن به‌دڵو به‌گیان

حه‌سه‌ن بۆت ناکرێ مه‌دحی ته‌واوی
مه‌دحی ڕیش سپیو کیژانو لاوی
باسی باخاتی جوانوو ڕازاوی
یا باسی ڕاوچیو که‌وو شه‌و ڕاوی
ئه‌وه‌ نوختێکه‌ له تاریفی وان
میرزاحه‌سه‌ن خزری(باوکی ڕەحیم خزری)
زێوه - ١٣٤٠

پەراوێز edit