کاتێ وەلامدا شەدە و شاڵی تۆ
بۆنم کرد سینە و پرچی کاڵی تۆ
گوێم دایە ناڵە و گڕ و گاڵی تۆ
کاتێ دەمم هات بۆ نێو خاڵی تۆ
ماچ دەکەم گۆنا و چەنەی چاڵی تۆ
کاتێ کە کەوتم لە قاپی دەرگات
خۆم کردە قەقنەس، خۆم کردە فیدات
هەتاکوو بگەم ڕۆژێ بە باڵات
گیانە ڕۆح دەدەم بۆ بزە و نیگات
دەیکەمە جادە ڕێی بەر ماڵی تۆ
کاتێ باوەشت کردەوە لە بۆم
ئەو کاتەی هەستا لە دەروون بۆسۆم
بە گەرمی لەشت توامەوە وەک مۆم
کاتێ کە هاتیە دە باوەشی خۆم
سەر دەنێمە سەر باسک و باڵی تۆ
کاتێ بە لامدا ڕادەبری خانم
کاتێ کە شانت ئەخشێ لە شانم
ئەو کاتەی گەرما دەبەخشیە گیانم
لە من دەتارێن ناخۆشیەکانم
خۆش دەبێ حاڵی من بە حاڵی تۆ
کاتێ بە پەنای تۆدا ڕابردم
تیری مژۆڵت ئاڕمانجی کردم
تارمایی خەمت لە ڕوودا شردم
بەرەو ترۆپکی ئەوینت بردم
خوایە چەند خۆشە پاڵ وە پاڵی تۆ
کاتێ وادەت دا بۆ یەکتر ببین
جوابت دامەوە بە وشەی شیرین
هاتە سەر لێوت، خەندە و پێکەنین
لە ڕۆمانی دڵ بوویە خاتوو زین
تۆ ماڵی من بە، ئەمنیش ماڵی تۆ
بۆنم کرد سینە و پرچی کاڵی تۆ
گوێم دایە ناڵە و گڕ و گاڵی تۆ
کاتێ دەمم هات بۆ نێو خاڵی تۆ
ماچ دەکەم گۆنا و چەنەی چاڵی تۆ
کاتێ کە کەوتم لە قاپی دەرگات
خۆم کردە قەقنەس، خۆم کردە فیدات
هەتاکوو بگەم ڕۆژێ بە باڵات
گیانە ڕۆح دەدەم بۆ بزە و نیگات
دەیکەمە جادە ڕێی بەر ماڵی تۆ
کاتێ باوەشت کردەوە لە بۆم
ئەو کاتەی هەستا لە دەروون بۆسۆم
بە گەرمی لەشت توامەوە وەک مۆم
کاتێ کە هاتیە دە باوەشی خۆم
سەر دەنێمە سەر باسک و باڵی تۆ
کاتێ بە لامدا ڕادەبری خانم
کاتێ کە شانت ئەخشێ لە شانم
ئەو کاتەی گەرما دەبەخشیە گیانم
لە من دەتارێن ناخۆشیەکانم
خۆش دەبێ حاڵی من بە حاڵی تۆ
کاتێ بە پەنای تۆدا ڕابردم
تیری مژۆڵت ئاڕمانجی کردم
تارمایی خەمت لە ڕوودا شردم
بەرەو ترۆپکی ئەوینت بردم
خوایە چەند خۆشە پاڵ وە پاڵی تۆ
کاتێ وادەت دا بۆ یەکتر ببین
جوابت دامەوە بە وشەی شیرین
هاتە سەر لێوت، خەندە و پێکەنین
لە ڕۆمانی دڵ بوویە خاتوو زین
تۆ ماڵی من بە، ئەمنیش ماڵی تۆ