ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
عاشق به‌بزه‌و لێوو مه‌زه‌ی کوڵمی گه‌شی تۆم
فه‌وتاوی دوو ئه‌برۆی که‌وانوو چاوی ڕه‌شی تۆم

جه‌رگم هه‌موو له‌ت له‌ت بووه‌ به‌و تیری خه‌ده‌نگت
قوربانی وه‌فاو لوتفو سه‌فای سه‌یری که‌شی تۆم

تاکه‌ی ده‌بێ خوێناوم به‌ئه‌سرینه‌وه‌ بسڕم
شه‌ش خانی ئومێدم، به‌ته‌مای جوتێ شه‌شی تۆم

نابینی جه‌فاکاری له‌لای ئێمه‌وه‌ هه‌رگیز
دڵداری وه‌فاداری به‌بێ غه‌لـلو غه‌شی تۆم

سه‌ربازی سوارکاری سپای عیشقم و هه‌رده‌م
ئاماده‌ به‌خدمه‌ت له‌ ڕێگای خه‌تتوو مه‌شی تۆم

وه‌ک بولبولی مه‌ست هاتم هێلانه‌م له‌ دڵت کرد
هه‌ر کۆرپه‌یی ساواموو خه‌واڵووی باوه‌شی تۆم

قیسمه‌ته‌و بڕاوه‌ته‌وه‌ له ئه‌مدیوو له‌ئه‌ودیو
تا ڕۆژی حیسابێ دێ به‌شی تۆمو وبه‌شی تۆم

پەراوێز edit