ئەو دەم کە قەڵەم عاشقە جانانە دەسووتێ
وا بەرزە لەبەر شەوکەتی ڕایانە دەسووتێ
خوێنی مەلی ئازادییە دڕژێ لە دەمی تیغ
قافی شەڕەف وعیززەتی هەرمانە دەسووتێ
شاهۆ موکریانی
ڕێزی قەڵەمێ بگرە هەتا هەی لە ژیانا
هەر ئەو قەڵەمەم بۆ گەلی بێ لانە دەسووتێ
خوا سوێندی بە ئەو خواردووە، جارێکی لە گەڵ نوون
تا ڕۆژی حەشر بێ سەر و سەبرانە دەسووتێ
گوڵزاری ئەدەب گەرچی هەزاران قەڵەمی دی
داخم قەڵەمیش جەرگی پڕی ژانە دەسووتێ
کاروانی هونەر ڕۆیی بەرەو پیری شێعر، شەو
خۆشناوە بە ژیری، گڕی گڕکانە دەسووتێ
خۆشناو
وا بەرزە لەبەر شەوکەتی ڕایانە دەسووتێ
خوێنی مەلی ئازادییە دڕژێ لە دەمی تیغ
قافی شەڕەف وعیززەتی هەرمانە دەسووتێ
ڕێزی قەڵەمێ بگرە هەتا هەی لە ژیانا
هەر ئەو قەڵەمەم بۆ گەلی بێ لانە دەسووتێ
خوا سوێندی بە ئەو خواردووە، جارێکی لە گەڵ نوون
تا ڕۆژی حەشر بێ سەر و سەبرانە دەسووتێ
گوڵزاری ئەدەب گەرچی هەزاران قەڵەمی دی
داخم قەڵەمیش جەرگی پڕی ژانە دەسووتێ
کاروانی هونەر ڕۆیی بەرەو پیری شێعر، شەو
خۆشناوە بە ژیری، گڕی گڕکانە دەسووتێ