ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٢١٢. بەهارە و هەورە تریشقە...
بەهارە و
هەورە تریشقە
لە ئاسمانی خەیاڵمدا
شەبەق دەدا
بارانەی ئەشق دەبارێ
بە شەماڵێ

نمەی بارانی ئەفسوناویت
ژەنگی دڵم دەشواتەوە،
هەوری خەمم ڕادەماڵێ

بەگزینگی چاوەکانت
داری هیوام چرۆ دەکا،
لقی لە باڵات دەهاڵێ

ئەی نازەنین قوربانت بم
لە کوێستانی ڕۆئیای خۆما
بۆ خواردنی کارگە سینە،
میوانت بم
میوانت بم

پەراوێز edit