ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
٢١٠. شیوەنی لالە
لالە دەگری پڕبەدڵ، مافی شەهیدانی دەوێ
سووری کرد ئامێزی خا ک و ڕانەوەستانی دەوێ

ئافەرین بۆ مە کتەب و ڕێبازی جوانی ئەم گوڵە
ڕێی ئەوینداری و ئەشق کەنگێ هەدادانی دەوێ؟
تێکۆشەر

لالـــە دەشتـی وا کــە پـــڕ کرد بـوو شەڵاڵی خوێنی سوور
لۆغـە بۆ کەیف و نــەهـەنگـــە جـەژنی خەرمانی دەوێ

بـۆیـە پــەڕپەڕ سوورە پەلکی بۆنی ئازادی دەدات
باخی دڵـداری وڵاتـم گەڕەخەمڵانی دەوێ
قەلەندەر

لالە دایم عادەتی وایە لەسەرگۆڕی شەهید
سەروەدەردێنێت و ئاوی ئارەقەی شانی دەوێ

بۆیە ئێستا بست بە بستی نیشتمانم لالەیەو
گشتی سیس و توونیەو هەر ئاوی چاوانی دەوێ
زامــــــــــدار

لالەدەڕژێ داخی دڵ,وامەردی مەیدانی دەوێ
بانگی ئازادی دەبێژێ ومافی ئینسانی دەوێ

شاخ وکێوبۆیەدەڕنگێنێ بەخوێنی سووری خۆی
پێن دەڵێ کاروان بەڕێوەکواپشوودانی دەوێ
فەڕەنگ سلیمان ڕاد

سەر لە پێناوی ئەوینی خاک نەبێ، بۆ چیمە من؟
هەر کەسێکی وا نەبێ، مەعلوومە دۆڕانی دەوێ

شینی لالەی گەر تەماشا کەی لە دوندی شاخەکان
باش دەزانی ئەو گەلەی، ئێستاکە ڕاسانی دەوێ
خۆشناو

مەنعی گریان بۆ شەهیدی سوو خەڵات ناکەم ئەمن
مەرگی زۆر ناکاوی خونچە جەرگی بریانی دەوێ

زۆر دەمێکە سیسە پەلکی سووڕ گوڵی باخچەی وڵات
گوڵشەنی سەر سەوزی سەردەم خوێن و بارانی دەوێ
هەڵگورد' پەسوێ

'یادی ئەشق و خۆشەویستی ماتەم و ژانی دەوێ
دڵ هیمای خوێنی ئەوین بێ تین و برژانی دەوێ
خونچەکەی لالەی خەمینم لانک و ڕاژانی دەوێ'

(لالە دەگری پڕبەدڵ، مافی شەهیدانی دەوێ
سووری کرد ئامێزی خا ک و ڕانەوەستانی دەوێ)

'دوێ شەوێ دڵ هەر چڵی دا بۆ بەر بۆی ئەو چڵە
چڵ بە چڵ پێداگەڕا بوو وەک پەپولە ئەو دڵە
وا پەیامی دا بە زاری و رستەیەک کورت و قوڵە'

(ئافەرین بۆ مە کتەب و ڕێبازی جوانی ئەم گوڵە
ڕێی ئەوینداری و ئەشق کەنگێ هەدادانی دەوێ؟ )
بێخوێش تێکۆشەر

چاوەڕێ بووم گەر ببارێ مەزرەعەی دڵ قاقڕە
نم نمی باران کە سووکە بەفرو بۆرانی دەوێ

سەد مەخابن چیم نەبینی ئینتیزار بێ فایدە بوو
بەس دەبێ عالەم بزانن دڵ کە هەتوانی دەوێ
خورۆش

باسی دڵداری لە دوو بەیتا چلۆن جێ گر دەبێ
یان غەزەل یان ساز و شمشاڵی دەمی شوانی دەوێ

کۆتری مەستی خەیاڵم نافڕێ و بێ ئۆقرەیە
تا لە خاڵی لێوی ئاڵی ناسکت دانی دەوێ
عەدنان یارئەحمەدی

لالە شین بوو دەشت و مەزرا وا هەمووی سوور هەڵگەڕا
بـۆ نـمـای جـوانی ئـەوێـنێ, خـەت ونـیـشانی دەوێ

پـێـن دەڵێ دەرسـی ژیـان و مـانەوەی مـەیدانی شەڕ
بــۆیـە مـاف و خـۆشـەویـستی پـیاوی زۆرهانی دەوێ
بێ بەش

لالە دەگری پڕبەدڵ,گڵکۆی شەهیدانی دەوێ
بۆ ژیانی;خاکی پاک ورەمزی هەرمانی دەوێ

ئافەرین بۆ ئەم گوڵەی;هێمای شەهیدانی وڵات
گەر شەهیدی دەست کەوێ ;کەی دۆستی کەژوانی دەوێ
س. ح. رەبەن

لالەزارم ڕادەژێ شین و شەپۆڕی پێوەیە
بۆ ستاننی مافی گەل هاوار و هەستانی دەوێ

بۆ ئەوینی نیشتمانم مردنێکی سورخەڵات
هەوڵ وهیواو ئیشقی پاک و هێزی ئیمانی دەوێ
دەریا

لالەیە هێمای شەهیدی ســـــوور خەڵاتی نیشتمان
پێم دەڵێ: ڕێگەی شەهیدان درێژە پێدانی دەوێ

لالە زارە دەشتەکەی کاکی بە کاکی تا هەبێ
باوەشی ئەو نامرێ قەت بۆ شەهید مانی دەوێ
ناسری خزرپوور

چاوەڕێم من لالە سەر بێنێتە دەر لە سەر کەژان
بۆ شەهیدانی وڵات، کازیوە گریانی دەوێ

خوایە سەبرێکی عەتاکەی بەم دڵەی بێ سەبرەکەم
من بە دایم خەم دەخۆم دڵ مەیلی بارانی دەوێ
کازیوە{س، م}

دەشتی ویشکی لالە زار و گوڵشەنی ئەم مەوتەنە
هەوری شین گێری خەمین و ڕێژنە بارانی دەوێ

با ببارێنین بە گشتی خوێن و فرمێسک و ئەوین
چون بەهاری بێ خەزان و سەوزەزارانی دەوێ
شەوین
شێعری چەند قۆڵی بەرەو پیری ئەم دوو بەیتە جوانەی مامۆستا تێکۆشەر

پەراوێز edit