ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١١٨. غەزەلی بادەی ئەوین ١
بەسەر، سەرخۆشی بێ بادەم، لەچاوی باشە خۆم لادەم
کە نووری بێتە سەر دینم، بە مەستی چۆک دەبێ دادەم
چ بەد مەستانە دوو بادەی خوماری دیدە دەبزێوێ
دڵۆپێ جامی مەینۆشی بە ئاوی کەوسەرێ نادەم
«سەلاح کوردی»

چ تۆفانێ کە بەرنادا سەری سەودای ئەوینی من
لە ئەو چاوەم کە تەم گرتی ڕەهێڵەی عەشق دەبێ دادەم
ئەگەر لەشکر لەبەندم کا بە ئیزنی تۆ دەبم ئازاد
چ تۆفیرێ دەکا بۆ من لە لای تۆ بم دەدەی وادەم؟
«قەلەندەر»

سەبووری دێ دڵی زارم، بە ماچی لێوەکەی ئاڵت
کە شادی کەی بە یەکجاری، تەواو ئەم جەستە ناشادەم
بە ناوی تۆ قەسەم دیدەم، کە دەم بینی لە مەیخانە
شەو و ڕۆژێ لە ڕێـی ئەشقت، سەرم داناوە ئازادەم
«خۆشناو»

نیگای بۆ من هەوارێکە بە دوو جامێ لە بادەی کاڵ
ئەگەر دینم بەرێ شەرتە سەری پێکێکی لێ بادەم
چرۆی دوو چاوی ئەم شۆخه کە پشکووتن بەهارم دێ
بەیانی تا دەمی شێوان بە حەسرت وا لەپای جادەم
«ناسرخزرپوور»

له نادی بەژنەکەی تۆدا به بۆنێ بێ نمەک مەستم
نەدەی ڕێگەم له بۆ ژوورێ ئەبەد , چون بەنده مەی زادەم
زەعیفم من لەبەر دەستی مەیا واچاکه بیزانی
که مەی سەد زەرگی لێ داوم، بەڵام هەروا دەخۆم تادەم
«زامدار»

چ سەر خۆشم خەیاڵی وا لە سەرمایە کە ڕۆژێ دێ
ئەتۆ بـی بووکی ئەم ماڵە و ئەمن تارات بە سەردادەم
چ پێویستم بە بادەی بێ لە گەڵ یادی وەها مەستم
هەتاکوو دەس بدا شەرتە خەیاڵیشی لە دەس نادەم
«یووسف نەسروڵاهی»

ئەمن وەمزانی ئەو دەریای ئەوینە بۆ مەلەی ئێمە
بوارێکی هەیە، خنکام و جا زانیم گەلێ سادەم
تەمێکی رەش سەری کوێستانی هیوای گرتووە و ئێستا
لە کوێیە تاقە تیرێژێک لە روخسارت کە پێ ڕادەم؟
«ڕەسووڵ سوڵتانی»

پەراوێز edit