خاسەکەوێ کەوتە تەڵە و داوی تۆ
شین بە کوڵی قاسپە دەکا ڕاوی تۆ
«سەلاح کوردی»
بەم خەم وعەیبە مەژی تا پێت نەڵێن
ڕاوچیە پیرسەیرە کەچۆن ماوی تۆ
«هۆگر»
بۆچی دەکەی گاڵتە بەژینی کەوێ؟
ڕوونـە لـەلام بـەدفـەڕی دامـاوی تـــۆ
«ناسرخزرپوور»
باڕەکــەوی خاڵ لە ملی شاخەکـەم
ڕاوچــی دەبـێ بۆ نەبـینێ چاوی تو؟
«خۆشناو»
کـەوتیە نێو داوی جەفا گیانەکەم
هەر بە دەهـۆ و فێڵە کە گیراوی تۆ
«وەستا ڕۆستەم قەڵاڕەشی»
خۆشــی نەهـاتـە دڵە گـیراوەکــەت
تۆبە پەرۆش چۆن بژی شەمزاوی تۆ
«نیشتمان»
ڕۆژی بـەرینـی مەکــە شەوگـاری تار
وەک شــەوەزەنگـە بـیری قـاڵاوی تۆ
«واحید سووری»
ڕاوچـی مەبـە تانە، لەنێو چاوی گەل
شەرمێ بکەن کاتئ دەبەن ناوی تۆ
«فەرید ڕاژین»
ڕاوچی کەوان تیر لەکەوانت مەنێ
کەو کەمە با شل نەبێ هەنگاوی تۆ
«چالاک فەتاح پوور»
دونـد و چـیا شـوێنیی ژیانـی کـەوە
ڕاوچــی بـەسـە ئیدی نەمـا باوی تۆ
«سکاڵا»
داو و گـرێ لـێـکــەوە بـا هـەڵـفـڕێ
خۆشـە کــە ڕزگار بێ لە پـێناوی تۆ
«ئاسۆ مەریوان»
بـۆچـی دژی خـاڵ و خەتی گـەردنی؟
چـیـدی بەدی نـایی حەز و کـاوی تۆ
«ڕزگار»
خـۆزگـە لـه جێی قاسـپه قـریوەت ببا
ههسـتە ههله، تاکـوو نەفهوتاوی تۆ
«ناتق مەجیدی 'سۆران'»
کـوردی بەغیرەت بـە و ڕزگاری کـە
لادە لـە سەر ڕێـچکـەیی بەدناوی تۆ
«قەلەندەر»
شین بە کوڵی قاسپە دەکا ڕاوی تۆ
بەم خەم وعەیبە مەژی تا پێت نەڵێن
ڕاوچیە پیرسەیرە کەچۆن ماوی تۆ
بۆچی دەکەی گاڵتە بەژینی کەوێ؟
ڕوونـە لـەلام بـەدفـەڕی دامـاوی تـــۆ
باڕەکــەوی خاڵ لە ملی شاخەکـەم
ڕاوچــی دەبـێ بۆ نەبـینێ چاوی تو؟
کـەوتیە نێو داوی جەفا گیانەکەم
هەر بە دەهـۆ و فێڵە کە گیراوی تۆ
خۆشــی نەهـاتـە دڵە گـیراوەکــەت
تۆبە پەرۆش چۆن بژی شەمزاوی تۆ
ڕۆژی بـەرینـی مەکــە شەوگـاری تار
وەک شــەوەزەنگـە بـیری قـاڵاوی تۆ
ڕاوچـی مەبـە تانە، لەنێو چاوی گەل
شەرمێ بکەن کاتئ دەبەن ناوی تۆ
ڕاوچی کەوان تیر لەکەوانت مەنێ
کەو کەمە با شل نەبێ هەنگاوی تۆ
دونـد و چـیا شـوێنیی ژیانـی کـەوە
ڕاوچــی بـەسـە ئیدی نەمـا باوی تۆ
داو و گـرێ لـێـکــەوە بـا هـەڵـفـڕێ
خۆشـە کــە ڕزگار بێ لە پـێناوی تۆ
بـۆچـی دژی خـاڵ و خەتی گـەردنی؟
چـیـدی بەدی نـایی حەز و کـاوی تۆ
خـۆزگـە لـه جێی قاسـپه قـریوەت ببا
ههسـتە ههله، تاکـوو نەفهوتاوی تۆ
کـوردی بەغیرەت بـە و ڕزگاری کـە
لادە لـە سەر ڕێـچکـەیی بەدناوی تۆ