ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خاسـە کــەوی دڵپـڕی باغـی سەرێ
قاسـپــە نەکەی ڕاوچیە دێتە دەرێ
«سەلاح کوردی»

ماوەیـەکـە خـۆی لە تۆ هەڵـخستوە
شـەرمو بەزەی کوانێ لەشی داوەرێ
«پاییزان»

هـەر نـەبێ باڵــێ دە لە دڵـدارەکەت
هـــەڵ بــفـڕن تـا بــەری تـاژانـدەرێ
«قەلەندەر»

چۆن بەتۆڕەحمی هەبێ ڕاوچی خراو
بـۆ لـەتـێ سێـو داڕنـێ باخـی بەرێ
«یوسف اسماعیلی»

ڕاو بـکـرێی مـەرگـی شێـعر پێ دەگا
نابـێ وشــە و قاسپە لـە باغ هەڵوەرێ
«کاوە شەمسی»

بۆ دەبــێ ڕاوت بکــا یـا بتکــووژێ
با لەجێ ڕاو کەیفێ لە دەنگـت بەرێ
«ئاسۆ، مەریوان»

کەو وەکوو کورد وایەدەنادوژمنی
هەردەبێ چۆل کاتەوەپشت سەنگەرێ
«واحید سووری»

هەر کەسێ بێ هۆ لەکەوان ڕادەسێ
دەست و تفەنگی لە مەچەک وەرگرێ
«هۆگر»

جوانـی و دەنـگ خۆشـییە تـاوانی تۆ
کوا بۆ قەلی ڕەش دەگـرن لەمپەرێ؟
«ڕزگار»

بم بە قەزای سۆز و لـەرەی خاسە کەو
نرخی دەمت زاڵـە بە سـەر گـەوهەرێ
«فەرید، ڕاژین»

لێـت دەگـرێ سـێـرە بـە چـاوی ڕەشـی
دەست و گلـێـنەی هەر دو چاوی دەرێ
«چالاک فەتاح پور»

بـۆ تـەپـکـە جاڕی دڵـی مـن هـەڵفــڕە
باغێـکی ئەمنە و نرخی چۆتە سـەرێ
«خۆشناو»

قاسپە لـە کەو مەبڕە بۆ خوانی ژەمێ
داو بـۆ دوژمـن دابـنــە هـۆڵــی کـەرێ
«هەڵگورد حەق پەرەست»

بـێـتە‌وە بـژوێـن و چـیـا خـاسـه کـه‌و
پـیـاوی ده‌وێ لــه‌م ده‌ڤــه‌ره دەربـەرێ
«ناتق مەجیدی سۆران»
بە پێشوازی لە شێعرێکی مامۆستا قەلەندەر

پەراوێز edit