ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١١٥. ساقیا ئاوازت ئه‌مشۆ
ساقیا ئاوازت ئه‌مشۆ
بۆ لە ده‌نگم ساز نیه‌
یانێ‌ من مه‌ست و خومارم،
یا کە سازت ساز نیه

ساقیا بۆ پێچەوانە
دەژنەوەم دەنگی نەیت
فکر ئەکەی سه‌رخۆشی بادەم
یا که‌ وازم واز نیه

دێیت و ڕاده‌بری به‌له‌نجه‌،
عیشوه‌که‌ت بۆ من نه‌بوو
شل ئەوا هەنگاو دەپێوی،
یا که‌ بازت باز نیه

ساقیا تو بگره‌ ده‌ستم،
خول دەخوا تۆقی سەرم
ئاخ کە‌ من دوو دوو ده‌بینم،
دیارە ‌ فازم فاز نیە

ساقیا ماندوو هیلاکم
بو چی نام شێلی بەناز؟
جوانێ‌ من شێواوه‌ حاڵم،
یا که‌‌ نازت ناز نیه؟
دوو بەیتی ئەووەڵی لە فارسی وەرگیراوە

پەراوێز edit