ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١١٤. منداڵەکانی گەڕەکی ژووروو
بەبیرتە ئەودەم کایەمان دەکرد
منداڵەکانی گەڕەکی ژووروو
خانووچکەکەیان لێ دەڕووخاندین؟

بە بیرتە دایکت تۆی بەمن دەسپارد
منداڵەکانی گەڕەکی ژووروو
بەستەنیەکەیان لەدەست دەڕفاندین؟

بەبیرتە گوڵێکی سوورم بۆ هێنای
منداڵەکانی گەڕەکی ژووروو
پەڕو پۆی گوڵیان لێ هەڵوەراندین؟

بەبیرتە دانمان بۆ مەل ڕۆدەکرد
منداڵەکانی گەڕەکی ژووروو
زوو مەلەکانیان لێ هەڵدەفڕاندین؟

ئێستاش خەریکە بۆ یەکتر دەبین
منداڵەکانی گەڕەکی ژووروو
دیسان نەفرەتیان لە سەر باراندین

پەراوێز edit