ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١١٣. شاعیر کێیە؟ کێ ئەیناسێ؟
شاعیر کێیە؟
کێ ئەیناسێ؟

شاعیر دەنگی چەوساوانە
بانگەوازی ژانی گەلە
بەندیە لە بەندیخانانە

شاعیر پەیمان و بەڵێنە
بە نووکی خامەی شەڕ دەکا
شەهیدی بێ سەر و شوێنە

شاعیر گەرمین و کوێستانە
شینی چینی هەژاران و
هاواری بەرزی شاخانە

شاعیر زەردی لێو بە بارە
سۆزی دەرونی هەستێکە
ڕازی دڵی ئەویندارە

شاعیر کەسێکی وەک منە
بە بێدەنگی دێت و دەڕوا
هەر وەکوو سەربازی ونە

پەراوێز edit