ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١١٢. ویشکە ساڵی وام نەدیوە
ویشکە ساڵی وام نەدیوە
نازانم بۆ
ڕەحمەتی خوا
لە ئاسمانان
خۆی لە ئێمە حەشار داوە؟

وا هەست دەکەم:
ناشکووریەکی گەلێک گەورە
لە نێو مرۆڤان ڕوویداوە

وا هەست دەکەم:
دەستێکی ڕەش
لە شوێنێکی ئەم وڵاتە
جەستەی ناسکی ئافرەتێک
یا کیژۆڵێکی نەشمیلی
ئازار داوە.

پەراوێز edit