ئاڵەکۆک

خۆشناو add_a_photo
خۆشناو شیعرەکانی خۆشناو
١١١. لە نێو شێعری پڕ دەردی من
لە نێو شێعری پڕ دەردی من
ئەگەر ئۆقرەی گرت حاڵی تۆ
بزانە لە سەرواکانم١
باشتر بووە ئەحواڵی تۆ

بڕوانە لە ڕستەکانم!
دەستنوێژ بە خوێنی دڵ دەگرم
لە میحڕابـی دڵی خۆم دا
هەزار جار لە بەر تۆ دەمرم

جاری وایە بە خۆم دەڵێم:
بۆ چی هێندە خۆشەویستی؟
نەم دەزانی بۆ دڵی من
تەنیا ئەتۆ حەز و ویستی

وەرە خاتوونی خەیاڵم
بۆ نێو پەیڤی شاعیرانەم
با سەمای پێنووس ببینم
لە نێو پەنجەی ماهیرانەم

١. سەروا: قافیەی شێعر

پەراوێز edit