ڕەحمێکی خودا بێنە دڵ ئەی ڕۆحی شیرینم
دوا گیانمە فەرموو قەدمێ بێنە سەرینم
دەستێ بخە سەر جەرگ و دڵی زام و برینم
بەو دەستە بلوورینەوە کۆتا کە گرینم
بەو ڕوومەتی دەرکەوتنی تۆ جەژنەمە قوربان
ئەو ڕۆژە کە لێم غائیبی غەم بۆتە قەرینم
ئەم ڕۆژە لە چاوم ون ئەبی زەرد و زەعیفم
ھەرچەندە نزیکم ئەکەوی سوور و سەمینم
جانا سەبەبی دووری و شیرینیی تۆیە
فەرھاد سیفەت و کۆھکەن و ئەلبیسە شینم
بنواڕیە ئاوێنە لە ئازارم ئەزانی
تەدبیری دڵی ڕێش و لە سەد جێوە برینم
سابیر کە گوڵی ڕوومەتی تۆی دی قەسەمی خوارد
فاریغ لە گوڵ و گوڵشەنی فیردەوسی بەرینم