ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٨٨. مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم
مەرحەبا ئارامی گیان و ڕۆشنایی چاوەکەم
شۆخی کەو ڕەفتارەکەم عەییار و ئاھوو چاوەکەم
ئەی برۆ شمشێر و لێو مەرجان و پەرچەم خاوەکەم
قەد نەمامی عەڕعەڕ و ڕوومەت ترێ کاژاوەکەم
دولبەرەی گوڵڕەنگەکەم تەن نازک و دڵ سەنگەکەم
نازەنین و شەنگەکەم، مەست و خوداپێداوەکەم
یاخودا زوو بێتەوە ڕۆحی ڕەوان و نووری چاو
یەعنی کەو ڕەفتارەکەم، دڵ نازک و تۆراوەکەم
مەستەکەی مەی نۆشەکەم، سەربەست و مەشرەب خۆشەکەم
جان و عەقڵ و ھۆشەکەم مەستوور و ڕوو پۆشراوەکەم
گوفتوگۆ شیرینەکەی مایەی حەیات و ژینەکەم
جوێن و بوغز و قینەکەی چای و جغارە و قاوەکەم
ھاتن و دەرکەوتنی درمانی دەرد و زامەکەم
خاکی ڕێگەی سورمەیە بۆ نووری ھەردوو چاوەکەم
تا بە کەی چاوم بەسەر شاڕێوە بێ ھەیھات ھات
ئاگری نەکوژاوەیە کورەی دڵی سووتاوەکەم
یووسفی میسری تەماشایێ کە حاڵی سابیری
پیرە دڵ سووتاوەکەی کەنعانم و بێ چاوەکەم

پەراوێز edit