ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٨٧. خودایە عاجز و بێ دەستەڵاتم
خودایە عاجز و بێ دەستەڵاتم
بگاتە بارەگاھی تۆ شکاتم
سەراپا غەرقی عوسیان و گوناھم
عەفوو فەرموو گوناھ و سەییئاتم
بە دەستی دەردەوە غایەت زەبوونم
بە حەول و قووەتی تۆیە نەجاتم
ئەگەرچی دەردەکەی من بێ دەوایە
لەکن تۆ سەھلە حەللی موشکیلاتم
خەزێنەی ڕەحمەتی تۆ بێشومارە
منیش میسکین و موحتاجی زەکاتم
لە شوکری نیعمەتت دەرچم مەحاڵە
وەکوو سابیر ھەتا ڕۆژی مەماتم

پەراوێز edit