لە تەئریخی ھەزار و سێسەد و سی و شەش کە مەشھوورە
سەفەربەر چوو گرانی ھات و شێوا شار و مەعموورە
گەلێ شاھ و ئەمیر و قازی و موفتی کە سوورگوون بوون
گەلێ زەنگین و حاجی ناعیلاج موحتاجی ھاموون بوون
بزانن مادەری دونیا کە مەمکی نایە دەم زاتێ
کە سەد حەولیش بژی، حەولیش بدا حولێکی ناداتێ
منیشی وا زەبوون و عاجز و ڕووت کردەوە گێتی
ئاپاردی مالمی ھپ بزبتون شو بی وفا گێتی
کە ڕووت و سووکی کردم مەقسەدی وابوو کە بمھاوێ
بە شاخ و دەربەنی دێلێژەدا بمدا وەیا خاوێ
لە سایەی لوتف و ئیحسانی خودا و ھیممەتی پیری
لە زەربەی تیغی چەرخی بێ سەر و پا نەمدی تەئسیری
عەجەب قوتبێ، عەجەب پیرێ کە ناوی شێخ ڕەزا سوورە
مەقام و مەرقەدی دێلێژەیە مەعلووم و مەشھوورە
زیارەتگاھی خاس و عامە نەزدی عالیم و عامی
کەرامات و مەقاماتی میسالی شێخی بووستانی
فیووزاتی زەریحی ئاشکارا اظهر من الشمس
لدي التحقيق اوقات فسوولی ئەربەع و خەمس
کە داعی ساڵی قاتی چوومە دەرگا و مەرقەدی پاکی
دڵی تەنگم موفەڕڕەح بوو نەما ئاساری غەمناکی
لە پاشی فاتیحاخانی و زیارەت کردن و تەعزیم
وتم یا شێخ ڕەزا سا ھیممەتێ شیعرم بکەی تەعلیم
بیحەمدیللا ئیتر لەوساوە کارم شیعر دانانە
کەسێ میوانی سوڵتانە چ باکی ئاوە یا نانە
غەزەل کۆتا کە مەنزوومەی درێژ نەختێ مەلەل دێنێ
مەبادا کەس لە بەیتی تۆ عەقیدەی ئەو خەلەل بێنێ
کە لەززاتی لە زاتی شێخی دی زاتی شکا بۆیە
کە ساحیب زاتە سابیر ھەر وەکوو تووتی سوخەنگۆیە