عومری شیرینم لە ڕێگەی عەشقی یارا بوو تەلەف
دائیمەن دڵ ناموراد و پڕ لە ئازار و ئەسەف
ھەر نەھاتی حەسرەتی دووری لە دڵ بێنیتە دەر
خاکی بەرپێی ناسکت بێنم بە چاوا بۆ شەرەف
دڵ لەکن ئەو چاوە خوێندی ئایەتی أين المفر
باوەڕی نایە بە ئەبرۆی تۆ ئیشارەی لاتەخەف
شاھی حوسنی لەشکرئارایی دەکا ڕۆحم چووە
پەرچەم و موژگان و زولفی جوملە وەستاون بە سەف
شەو نییە شاھی خەیاڵی شاری سەبرم مات نەکا
ڕۆژ نییە ڕۆحم وەکوو شەونم نەکا مەحوو و تەلەف
من لەبەر لەرزینی دەس، تەرکی سیواکم کردووە
تازە دەوران پێم ئەڵێ فەرموو شەراب و نای و دەف
ساقیا ھاوارە وا غەم لەشکری ھێنامە سەر
تۆ لەگەڵ موتریب وەرە، ئەو دەس بە دەف تۆ مەی بە کەف
سابیری تالیب بە عەیش و لەززەتی دونیا مەبە
نامورادی فەخرە بۆ ئەولادی سوڵتانی نەجەف