ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٧٧. ئەزقەزا تەیری دڵم وا کەوتە نێو دامی فیراق
ئەزقەزا تەیری دڵم وا کەوتە نێو دامی فیراق
ئاسکی ڕۆحم کەوتەوە نێو دەستی زەرغامی فیراق
ئەی دەریغا بۆ حەکیمی ئاشنا و مێھرەبان
یەک بە یەک عەرزی بکەم ئازار و ئالامی فیراق
جۆگەلەی خوێناوی چاوم ئەرزی ڕەنگین کردووە
تۆ بفەرموو مەرھەمێ دانێ لەسەر زامی فیراق
حاڵی دەردم، ناڵەناڵم ئەو کەسانە تێدەگەن
زەھری ھیجریان چێشتبێ یا زامی سەرسامی فیراق
تابەکەی بەدری جەماڵت دادەپۆشی؟ بەسیەتی!
جەوری بێ پایان و ھیجری میحنەتی شامی فیراق
شەونخوونی خۆشە بەو ئوممێدە سوبحی تەلعەتی
دەرکەوێ ھەرچەندە نامەعلوومە ئەییامی فیراق
سابیری کۆتا کە شەوناڵین، چونکە وەسفی یار
ئینتیھایی نایە بێ پایانە ئەنجامی فیراق

پەراوێز edit