ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٧١. سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبھی بەت
سۆفی دەبێ لەوحی دڵی سادە و سپی بێ شوبھی بەت
ئەوسا ڕمووزی مەسحەفی ڕووی یاری تەفسیر کا بە خەت
ئەی موستەعید، دەرسی لە عیلمی عەشق ئەگەر تەحسیل ئەکەی
یەکسەر علووم و دەفتەری ئەسناعەشەر داویتە شەت
بۆ دەرسی دین ناکەیتە بەر، ئەی جێنشینی پێغەمبەر؟
برسیتە وەک جوع البقر ھەر نان ئەخەیتە ناو سەبەت
تۆ باغظی مورشید مەبە عەیبە لەگەڵیان زید مەبە
تا حوببی دەروێشت ھەیە ڕێگەی خودا ناکەی غەڵەت
چاک پەیڕەوی عالم دەکەی ھەر کاتیبی زاڵم دەکەی
ھەر چاوەڕێی چالم دەکەی لێدەی بە گوفتاری سەقەت
عەقڵت لە نەحوا سەرف ئەکەی، حیفزی کەلام و حەرف ئەکەی
بێ! دەرسی عەشقت پێ بڵێم عیلمێکە بێ حەرف و نوقەت
تا تۆ خەریکی غەیبەتی بێ ئیعتیبار و ھەیبەتی
گەر تالیبی ئاسایشی خامۆش و سابیر بە فەقەت

پەراوێز edit