ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٦٦. بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس
بۆیە کەس ناکەی لە حەڵقەی زولفی زنجیرت خەلاس
تێگەیشتی حاکمی، ھەرچی بکەی ناکرێی قەساس
تیری غەمزەت ڕۆستەم و بەھرامی گۆڕی کرد ئەسیر
قەوسی ئەبرۆت بێگومان عاجیز دەکا سەعدی وەقاس
خوا جەفای قابیل بە من دی بێوەفایی دا بە تۆ
سابیرم گەرچی لەژێر باری جەفا نابم خەلاس
دڵ بە شەمعی ڕووت وەکوو پەروانە سووتا فەخر ئەکا
دووکەڵی ھەردوو لە ھات و چوونە مانەندی ڕەقاس
یار ئەگەر لێم دوورە ئازاری فیراقی ئەمکوژێ
یا بە وەسڵی گیان ئەدەم مەعلوومە گیان ناکەم خەلاس
شەمعی ڕوو ھەڵکا بەجارێ عالەمی پەروانەیە
گێژ و بێ ئارامە شەو تاکوو بەیانی، وەک ڕەقاس
عاشقی و دانانی سەر شایستەیی ھەرکەس نییە
کێیە بۆ دووڕدانە تەرکی سەربکا ئیللا غەواس
سابیری دووڕدانە داپۆشە لە سەرخۆشی عەوام
گەوھەری خۆت دەرمەخە ئیللا لەبەر چاوی خەواس
ھای و ھووی و پرچ و ڕیش و تەپڵ و دەف بێ حاسڵە
حوسنی نییەت و عەمەل، تەوبەی نەسووح ئەتکا خەلاس
تاکوو تەرکی سەر نەکەی دەستت بە مەقسەد ناگەیێ
ھەر وەکوو بیستووتە سابیر گەوھەری دەستی غەواس

پەراوێز edit