ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٥٧. چاوەکەم سەیری کە با خورشیدی حوسنت یەک نەفەس
چاوەکەم سەیری کە با خورشیدی حوسنت یەک نەفەس
دەرکەوێ بۆ عاشقی ڕووت و فەقیری بێ ھەوەس
بۆ گوڵی گوڵزاری حوسنت بولبولی دڵ دائیمەن
موزتەریب حاڵ و نەخۆشە وەختە بشکێنێ قەفەس
بۆ بریندارانی چاوت مەرھەمی لوتفت نییە
گەرچی وەستاون لە دەورت موشتەکا و مولتەمەس
بۆ تەماشاکردنت جانا کە ڕۆحم ھاتە لێو
ئەی سەنەم ڕۆژێ بفەرموو ئەم شەوی ھیجرانە بەس
تەرکی عەشقت ناکرێ تەفرەم مەدە بێھوودەیە
تا لە دونیادا شەکەر بێ دەوری ئەو دەگرێ مەگەس
چاوەکەت غەزبانە فەرموو ڕۆحەکەم با پێت بڵێم
واز لە ھەنگوین نایەنێ بێ حاسڵە پاسی مەگەس
سابیری دەرمانی چاوت تۆزی ڕێگەی دولبەرە
جانفیداکارانە ڕۆژێ دامەنی بگرە بە دەس

پەراوێز edit