ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٥٠. ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز
ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز
مایەی تەرەبی عاشقی شەیدا و نەزەرباز
وەجھی چییە ئەو دیدەیی فەتتانە بە ئیما
ھەر لەحزە دەکا سەد گلەیی و عەربەدە ئاغاز
بڕوانە سەما تا بە سەمەک عولوی و سوفلا
مەجمووعی لە دەرگاھی تۆ پابووس و سەرئەنداز
تێفکرە کە وەستاوە لە ئەتراف بە ملیۆن
کورد و عەرەب و ڕووم و عەجەم ساکنی شیراز
بیمار و بریندار و زەدەی چاو و برۆتن
بێچارە و بێ پارە و بێ ھەمدەم و ھەمڕاز
تۆ دولبەری نازوک بەدەنی شۆخی شەکەر ڕاز
حوسنت کە جەلابەخشە لەبۆ چاوی نەزەرباز
چاوت کە دەکا ھەردەمە سەد غەمزە و ئاغاز
لێوت کە بە مانەندی مەسیحایە بە ئیعجاز
سابیر لەگەڵ ئەم جەمعە پەرێشانە ھەمیشە
دیوانه لرن دفتری اسمنده اننیاز

پەراوێز edit