شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز ئەی پڕتەوی حوسنت کە دەکا دیدە جەلاساز مایەی تەرەبی عاشقی شەیدا و نەزەرباز وەجھی چییە ئەو دیدەیی فەتتانە بە ئیما ھەر لەحزە دەکا سەد گلەیی و عەربەدە ئاغاز بڕوانە سەما تا بە سەمەک عولوی و سوفلا مەجمووعی لە دەرگاھی تۆ پابووس و سەرئەنداز تێفکرە کە وەستاوە لە ئەتراف بە ملیۆن کورد و عەرەب و ڕووم و عەجەم ساکنی شیراز بیمار و بریندار و زەدەی چاو و برۆتن بێچارە و بێ پارە و بێ ھەمدەم و ھەمڕاز تۆ دولبەری نازوک بەدەنی شۆخی شەکەر ڕاز حوسنت کە جەلابەخشە لەبۆ چاوی نەزەرباز چاوت کە دەکا ھەردەمە سەد غەمزە و ئاغاز لێوت کە بە مانەندی مەسیحایە بە ئیعجاز سابیر لەگەڵ ئەم جەمعە پەرێشانە ھەمیشە دیوانه لرن دفتری اسمنده اننیاز ++++++++++++++++++++++