ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٤٨. چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی ئەینەلمەفەڕ
چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی أين المفر
جان و دڵ بێ فەڕ ئەبن وەک کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ
خۆت ئەزانی بەندەیێکم بێگوناھ و دەستەڵات
یانی چی چاو و برۆت دائیم لەگەڵ من دێنە شەڕ؟
تا بە نووری حوسنی تۆ ڕووناکە ئەرز و ئاسمان
ھەر وەکوو تۆفان نەما فەرقی مەیانی بەحر و بەڕ
تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە ئازارم مەدە
خەیر و شەڕ ئیفشا دەبێ، سووچم نییە میسقالە زەڕ
من لە شمشێری برۆ و لێوگەزتنت باکم نییە
شێتی سوورەت ھیچی تێناگا لە مەعنای نەفع و زەڕ
ليس للانسان و الا ما سعىٰ سابیر وەرە
ھیممەتێکە گەرچی بوویە کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ

پەراوێز edit