شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی ئەینەلمەفەڕ چاوی بازی تا بخوێنێ ئایەتی أين المفر جان و دڵ بێ فەڕ ئەبن وەک کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ خۆت ئەزانی بەندەیێکم بێگوناھ و دەستەڵات یانی چی چاو و برۆت دائیم لەگەڵ من دێنە شەڕ؟ تا بە نووری حوسنی تۆ ڕووناکە ئەرز و ئاسمان ھەر وەکوو تۆفان نەما فەرقی مەیانی بەحر و بەڕ تۆ لە سوورەی زولزیلەت تێفکرە ئازارم مەدە خەیر و شەڕ ئیفشا دەبێ، سووچم نییە میسقالە زەڕ من لە شمشێری برۆ و لێوگەزتنت باکم نییە شێتی سوورەت ھیچی تێناگا لە مەعنای نەفع و زەڕ ليس للانسان و الا ما سعىٰ سابیر وەرە ھیممەتێکە گەرچی بوویە کۆترەکەی بێ باڵ و پەڕ ++++++++++++++++++++++