ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٤٧. تەعالەڵڵا بە نووری تەلعەتی یار
تەعالەڵڵا بە نووری تەلعەتی یار
مونەووەر بوو بەجارێ چەرخی دەووار
بە حەملەی عەشقی یار ئەغیار دەرچوو
لە شاری دڵ نەما بێگانە دەییار
کە شادی یاری شیرین ھاتە بازاڕ
غەمی فەرھاد کێوی بوو بەیەکجار
خەرابەی دڵ کرایە بەیتی مەعموور
چ حاجەت ئیلتیجاکردن بە میعمار؟
فەرەح خورشید و غەم مانەندی سێبەر
کە ئەم ھەڵھات و ئەو ڕووی کردە دیوار
ئیتر خۆشخوانە دائیم بولبولی ڕووح
لە دەشتی دڵ کە بۆتە عەینی گوڵزار
لە جێگایێ کە بەحسی عەشقی یارە
چ یارایێکە ئاموشۆیی ئەغیار
نەسیمی زولفی عەنبەربۆیی یارم
خەجاڵەتبار دەکا سەد میشکی تاتار
ئەگەرچی سەدھەزار دەفتەر بنووسم
لە وەسفی یار کەمە بۆ عوشری میعشار
دەمێکە سابیری ھەر چاوەڕێی بوو
گەیشتە عەینی مەقسەد ئاخری کار!

پەراوێز edit