ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٤. بووکی دونیا شوو بە مێردی جاھیل و ئەحمەق ئەکا
بووکی دونیا شوو بە مێردی جاھیل و ئەحمەق ئەکا
حەقیەتی بێزوو بە خوێنی جەرگی ئەھلی حەق ئەکا
وا جەھەننەم پڕ لە جاھیل لەھو و لەعبی خۆی ئەکا
تێگەیشتوو بۆچ لە ژێر عاباوە خۆی ئیرەق ئەکا
ئەی دریغ ئێستاکە ئەھلی حەق نەما ئەولادییان
غەیبەتی دینپەروەران و کردەوەی ناحەق ئەکا
عالیم و جاھیل لە مەعنا و سورەتا فەرقی نەما
چونکە ھەردووکی بە بۆیاغی سمێڵی دەق دەکا
ھەر موسوڵمانێ قسەی حەق گەر لە جێگایێ بکا
جێبەجێ لەو جێگە خۆی بێ حورمەت و جێ لەق دەکا
واعیزێ وەعزی بدا زاڵم وەکوو کتکی قەڵەو
گۆشتی دابەستوو ببینێ چاوی ھەردوو زەق دەکا
خوانەخواستە عالمێ تەعزیری جاھیلێ بکا
ئەو مەلا تووشی بەڵا و خۆی کافری موتڵەق ئەکا
ئەی مەلا تۆ چۆلەکەی، زاڵم پشیلەی مەتبەخە
تۆ نەچیتە مەتبەخی، چاوی لە تۆ کەی زەق ئەکا؟
حەق وتن قانوون نییە، ناحەق وتن بێ شەرعییە
شەققی شەففە سادق و کازب نزیکی شەق دەکا
تۆ دەل و بیبەر نەخۆی تەئسیر لە داوێنت نەکا
لاجەرەم سیرخۆر ڕەفیقانی کە لووتی ڕەق ئەکا
تالیبی ئاسایشی حیفزی زوبانی کافییە
وەرنە قەولی بێ سەر و پا قەلبی ئینسان ڕەق ئەکا
سابیری لەوساوە تەبعی ئەھلی دونیای ناسیە
نە بچووکی تێگەیی و نە گەورەیی ئەحمەق ئەکا

پەراوێز edit