ئەی موسوڵمانان خودا لێمان قەبووڵ ناکا کە وا
وا بەجارێ دینی خۆمان نایە سەر نان و کەوا
حوببی دونیا زەوقی دینداری لە دڵمانا نەھێشت
شەرمەزاری ھەردوو دنیا تابیعی نەفس و ھەوا
تابەکەی عاسیگەری و بێ تاعەتی و دووریی خودا؟
بۆ تەمێ نەگرین لە بابا ئادەم و دادا حەوا
یادی حەق و مردن و ڕۆژی قیامەتمان نییە
جوملە مەعلوولی گوناح و بێ حەکیم و بێ دەوا
ڕاستی دونیا ھیچ وەفا و ئاسایشی تێدا نییە
ھەرچی تێفکرێ پەرێشانە، فەقیر و بێنەوا
دوور لە چاکانی لە چارەی بێ فەڕڕیدا سەد بەڵا
پادشاھ موحتاجە بۆ دوو ئانە خەرجی بێنەوا
سابیری ئەحواڵی ئەم دونیا مەگەر خوا چاکی کا
تۆ مەڵێ عالەم وەھا، خەڵکی نەڵێ ئەو شێخە وا!