ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٣٩. ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
ھاتەوە خزمینە با ئێمەش بخوێنین ان يكاد
لەرزی پیری نایەڵێ دەستم عەسا بگرێ، زەمان
نایە دەستم کلکی ڕەشمەی ئەسپە سەرکێشی موراد
شكراً لله ھەرچی مەقسوودی دڵم بوو ھاتەجێ
چاو و دڵ ھەردوو بەرەو ڕووی یارە ڕووناکە و گوشاد
من کە چاوم کەوتە یاری بەختیار ئەوسا وتم:
کامە کامەم پێ دەکا دونیا خودا ھاوار و داد
چاک و دونیا ھەردوو خاتریان لە حەق یەک چا نییە
بۆنی گوڵ ئازارە بۆ قالۆنچە ئەی مەردی جەواد
با لەمەولا عومری ڕابوردوو قەزا گێڕینەوە
ڕوو لە مەولا کەین و ھەم بگرینەوە ڕێگەی ڕەشاد
سەربڕینی نەفسی ئەممارە جیھادی ئەکبەرە
شێرە تەقوا، نەفسە ڕێوی سابیری ڕۆژی جیھاد

پەراوێز edit