ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٣٥. بە قەستی کوشتنم ئەو شۆخە وا ڕووخساری دا پەرداخ
بە قەستی کوشتنم ئەو شۆخە وا ڕووخساری دا پەرداخ
بە ناچاری دەکا زاری کەسێ وا دەیدەنە بەر داخ؟
بە غەمزەی چاوی بیماری جگەر زامار و بیمارم
بە شەو ناڵان و بیدارم بە ڕۆژ خۆراکم ئاخ و داخ
گوڵی حوسنی کە بنوێنێ بە عاشق، سەبری نامێنێ
بولبول ئاسا دەناڵێنێ بە مەحزوونی، لە سەحنی باخ
لە چاوی مەستی مەخمووری لە شوعلەی ڕوومەتی سووری
نیگاداری بکەی ڕەببی لە چاوی پیسی ذي اوساخ
ئەگەر باوەڕ دەکەی یارم بە نەوعێ زار و بیمارم
بە شوعلەی ڕوومەتی یارم وەکوو فەرھاد دەچم بۆ شاخ
لەبەر ئەو خەسرەوە شیرینە ژینم تاڵە فەرھادی
کە چونکە ناڵە ناڵم نابییە ناچار ئەچم بۆ شاخ
بە بێ ئەو خەسرەوە شیرینە سابیر ژینی لێ تاڵە
لەبەر ئەو ڕەنجی فەرھادی دەدا دائیم لە کێو و شاخ
وجوود ئەو جا عەزیزە تۆ عەزیزی لای عەزیزی بی
نە ئانکێ باغچەیی شار و دەراو بێخاوەن و چەرداخ
مەناڵە سابیری گریانەکەت تەئسیری مەعلوومە
کە تۆ ھاوار ئەکەی یار خەنجەری موژگان دەکا پەرداخ!

پەراوێز edit