ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٢٣. بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت
بۆ خودا دەرخە سەعاتێ نەوگوڵی ڕوخسارەکەت
با بە کامی دڵ ببینی بولبولی گوڵزارەکەت
باوەڕت بێ وا لە چاوم سەیلی خوێنین جارییە
ئاموشۆ ناکا لەمەولا قافڵەی سالارەکەت
گەر دەپرسی حاڵی دەردی عاشقی ڕوخسارەکەت
حاڵەتی بولبول تەماشا کە لە نێو گوڵزارەکەت
سوبحی دەم بادی سەبا موژدەی ویسالی دا بە دڵ
جانی شیرینم نیساری پەیکی خۆش ڕەفتارەکەت
فاریغولبالم لە غەمزەی چاوی خوێنڕێژی ئەجەل
چونکە ئەو نابێ موقابیل غەمزەکەی خوونخارەکەت
موددەتێکە سابیر وەعدی بە ھاتن داوە یار
خۆ نەھات ئەو بێوەفای غەدارەکەی عەییارەکەت
سەد نەھاتی ھات و سەد ھەیھات، ھاتی تۆ نەھات
ئاخ لە جەور و زوڵمی یار و تالیعی غەدارەکەت
موددەتێکە سابیری یارت وتی دێم و نەھات
بە ئەقلم پێی خۆش نییە شەو شیوەن و ھاوارەکەت

پەراوێز edit