ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
٢١. بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشھوورە
بە تەقدیری خودا ساڵی سەفەر بەرلک کە مەشھوورە
بەجارێ عالەمێ شێوا وەکوو ھەنگێ بدا پوورە
جیھاد دەسپێکرا ئینگلیز و عوسمانلی بەشەڕ ھاتن
بە گوللەی تۆپ و تەییارە تەلەف بوو شار و مەعموورە
گرانی کەوتە نێو مەخلووق و ئینگلیز ھات و ڕۆمی چوو
نموونەی حەشرە نەفسی نەفسییان ئینسان کە مەخموورە
بزانن ئەم خرۆشانە جەزای ئەعمالی خۆمانە
کە بێزارین ھەموو لەم قاعیدە و قانوون و دەستوورە
وەگەرنە مەردی سەحرایی چ باکی زەلزەلەی ئەرزە
کە ڕووت و قووتی دەریا بی لە ترسی جەردەوە دوورە
ئەگەر تۆ ساڵح و چاکی لە شەڕ و فیتنە بێ باکی
وەگەرنە تالحی دونیا بە تاراجی تۆ مەئموورە
دەروونت پڕ لە حوببی ماڵە وەک دوکانی حەڵواچی
کە مێشی فیتنە لێت ھاڵاوە کردەی خۆتە مەعزوورە
خەراپیت ناگرێ دونیا وە تۆش مەگرە خەراپی ئەو
خەراپی خۆتە وا خانەت خەراپ و مەحو و خاپوورە
لە قەول و فیعلی عالەم دەم مەدە سابیر بە نیک و بەد
ئەگەر غەددار و بێ دینە ئەگەر میسکین و مەغدوورە
وەرە سابیر ڕەزا بە خۆت ئەزانی ڕزق مەقسوومە
کە ئاغا ئوجرەتی کەم دا بزانە عەیبی مەزدوورە

پەراوێز edit