ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٩. عیللەتی کابووسی فیراقی حەبیب
عیللەتی کابووسی فیراقی حەبیب
جونەتە بۆ شێخ و مەلا و تەبیب
چار و عیلاجی نییە سەودایی عەشق
یا بە دوعا یا بەدەوا یا تەبیب
لادە لە خاسییەتی ئێستەخرووس
ھەڵگرە ھەلیلەج و عوود و سەلیب
غونچە لەبی بۆ مەرەزم شافییە
جارێ خودا بیکەرە باری نەسیب
زامی دڵی سابیری ساڕێژ ئەبێ
گەر قەدەمێ ڕەنجە بکەی عەنقەریب

پەراوێز edit