جەننەت و گوڵزاری جەماڵی حەبیب
دافیعی ئازاری غەریب و تەبیب
ھەم لەبی لەعلی تۆ شەفابەخشی دڵ
یادی جەماڵی تۆ ئەنیسی غەریب
ڕوویی ڕەجا ناکەمە شێخ و مەلا
ناچم و گوێ نادەمە وەعز و خەتیب
سەیلی سروشکم وەکوو تۆفانی نووح
ئاگری دڵيجعل الولدان شيب
زەڕڕەسیفەت عاشقی خورشیدی ڕووت
تێکەڵ ئەبێ بێخەبەر و بێ شەکیب
ئوجرەتی ڕێ حازرە ئەی جان و دڵ
گەر قەدەمێ ڕەنجە بکەی عەنقەریب
حیسسە، زەکاتم بدەیێ ئەی غەنی
واجیبولئیحسانم و ڕووت و غەریب
ڕوو قەمەرێ غونچە لەبێ کوشتمی
یا ئەحەد و یا سەمەد و یا موجیب
زامی جگەر چی لە مەکینە و خەیات؟
کوششی بێ حاسڵە پینە و تەریب
تا گوڵی ڕووی یار لە من غائیبە
حاڵی دڵم زارییە وەک عەندەلیب
میھری ڕوخی دەربکەوێ من ئەکەم
چەشنی زەڕە ڕەقس و سەمایێ عەجیب
چار و عیلاجم کە لە ڕاھی خودا
غایەتی ئیحسانە بە کوێری ڕەقیب
یەک نەزەری تۆیە عیلاجی دڵم
لاوەکە! ئەی دڵبەری عابید فەریب
با لە تەماشایی گوڵی باغی ڕووت
سابیری بێچارە نەبێ بێ نەسیب