یاری من، تۆ بی خودا زامی دڵم مەکولێنەوە
خۆت لە من عاجز مەکە دووبارە مەمسووتێنەوە
ئەمکوژی ڕوو وەرئەگێڕی یاری من حاشا ئەکەی
چی لە موژگانت ئەکەی گشتی بە گۆشت و خوێنەوە
دڵڕفێن و سەفشکێن و خوێنڕژێن، ئازا وەرە
جان و دڵ بڕفێنە، سەف بشکێنە، خوێن بڕژێنەوە
تۆ کە ڕۆیشتی بە دەستوورێ سروشکم دێ لەدووت
باوەڕت بێ نووری چاوم جان و دڵ ئەتوێنەوە
ئاگری بەردایە ئیقلیمی بیابانی وجوود
یاری سابیر ئایەتی يا نار كوني خوێنەوە