شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: یاری من تۆ بی خودا زامی دڵم مەکولێنەوە یاری من، تۆ بی خودا زامی دڵم مەکولێنەوە خۆت لە من عاجز مەکە دووبارە مەمسووتێنەوە ئەمکوژی ڕوو وەرئەگێڕی یاری من حاشا ئەکەی چی لە موژگانت ئەکەی گشتی بە گۆشت و خوێنەوە دڵڕفێن و سەفشکێن و خوێنڕژێن، ئازا وەرە جان و دڵ بڕفێنە، سەف بشکێنە، خوێن بڕژێنەوە تۆ کە ڕۆیشتی بە دەستوورێ سروشکم دێ لەدووت باوەڕت بێ نووری چاوم جان و دڵ ئەتوێنەوە ئاگری بەردایە ئیقلیمی بیابانی وجوود یاری سابیر ئایەتی يا نار كوني خوێنەوە ++++++++++++++++++++++