ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٧٢. ھەتاوی تەڵعەتی سووتاندمی ئەو شۆخە مەمدووحە
ھەتاوی تەڵعەتی سووتاندمی ئەو شۆخە مەمدووحە
دڵی عالەم بە غەمزەی چاوی تیرەندازی مەجرووحە
لە تاوی ئاگری دووری ئەوا کەوتم لە دەست و پا
خودا مەرگی بەئاسانی ئیتر بۆچیمە ئەم ڕووحە
بفەرموو وەعدەکەی خۆت بێنە جێ سەبرم نەما قوربان
کە تاق و پەنجەرەی حوجرەی دڵم بەینێکە مەفتووحە
تەنوورەی ئاگری سینەم، فوارەی ئەشکی چاوانم
وەرە بنواڕە سەرچاوەی، دەڵێی تۆفانەکەی نووحە
لە دووریی تۆ لە پا کەوتم نەھاتی دەستی من بگری
بەچاوی تۆ ھیلاکە سابیری بێزارە لەم ڕووحە!

پەراوێز edit