ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٧١. ھاتەوە دڵبەرێ بە شەو دزێ بە دوو چرایەوە
ھاتەوە دڵبەرێ بە شەو دزێ بە دوو چرایەوە
شوکری خودا بە ھاتنی قاپی دڵم کرایەوە
بە ڕوویی ئافتابەوە بە چاوی نیمەخابەوە
بە جامی پڕ شەرابەوە ھات و خەوم زڕایەوە
ھات و بە نامی سەرکەشی بە چابوکی و دڵکەشی
غارەتی بەستە تەرکەشی ڕۆحی ڕەوان گەڕایەوە
لە ھاتوچوون و مەتڵەبی، مەپرسە مەیل و مەشڕەبی
مەسیحە دین و مەزھەبی، کیفایەتە بڕایەوە
موژدە درا بە سابیری، تۆ ئەبییە موسافیری
ئەشک و غوباری کافری، لە چاو و دڵ سڕایەوە

پەراوێز edit