ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٦. ئەی قەمەر لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب
ئەی قەمەری لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب
عاشقی ڕووت بوونە کەتان و کەباب
عەکسی گوڵی ڕوومەتی تۆی دی بەشەر
بۆیە سروشکی بووە عەینی گوڵاب
چا نیە بێ سووچ و خەتا ئەمکوژی
ڕۆژی قیامەت ھەیە ئەکرێ حیساب
ڕەحمی خودا بێنە دڵ و بەسیەتی
نیمە تەوانایی عیتاب و عەزاب
بەختی منە وعدی تۆ ناکا وەفا
عەھدی تووە نەبوو دوعا موستەجاب
بەم دڵی بیمارەوە دەستە و دوعام
یەک لە ھەزارانی نەبوو موستەجاب
ھاتە سەرینم وتی: چی مەیل ئەکەی؟
ھاتە دەمی سابیری جووتێ عەناب

پەراوێز edit