شاعیر: سابیری کتێب: دیوانی سابیری سەرناو: ئەی قەمەر لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب ئەی قەمەری لەیل و بە ڕۆژ ئافتاب عاشقی ڕووت بوونە کەتان و کەباب عەکسی گوڵی ڕوومەتی تۆی دی بەشەر بۆیە سروشکی بووە عەینی گوڵاب چا نیە بێ سووچ و خەتا ئەمکوژی ڕۆژی قیامەت ھەیە ئەکرێ حیساب ڕەحمی خودا بێنە دڵ و بەسیەتی نیمە تەوانایی عیتاب و عەزاب بەختی منە وعدی تۆ ناکا وەفا عەھدی تووە نەبوو دوعا موستەجاب بەم دڵی بیمارەوە دەستە و دوعام یەک لە ھەزارانی نەبوو موستەجاب ھاتە سەرینم وتی: چی مەیل ئەکەی؟ ھاتە دەمی سابیری جووتێ عەناب ++++++++++++++++++++++