ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٠١. لە ھەوری دڵ پەیابوو باد و بەرق و ڕەعدەکەی جاران
لە ھەوری دڵ پەیابوو باد و بەرق و ڕەعدەکەی جاران
فەوارەی چاوی من فرمێسک ئەڕێژن ھەر وەکوو باران
لە تاوی ئاگری دووریت نەماوە سەبر و ئارامم
بەسەر ئەم ئاگرە ئاوێ لەڕێی پێغەمبەرا یاران
ئەگەر ئایاتی قورئانە ئەگەر ھەنگوین و لوقمانە
پەیا کەن گورج و ئازانە لە دەشت و شار و بازاڕان
خودایە تۆ حەکیمی حازقی بۆ خاتری قورئان
شیفایێ زوو بە زوو نازڵ بکەی بۆ دەردی بیماران
لەبەر لەیلایە مەجنوونم لەبەر شیرینە فەرھادم
مەکەن مەنعم لە گریە و شیوەنی سارا و کۆساران

پەراوێز edit