ئاڵەکۆک

سابیری add_a_photo
سابیری دیوانی سابیری
١٠٠. لە دەشتی سینە ھەڵگیرسا بڵێسەی ئاگری جاران
لە دەشتی سینە ھەڵگیرسا بڵێسەی ئاگری جاران
عیلاجێ ئاوی تەدبیرێ لەڕێی پێغەمبەرا یاران
ئەگەر تەعویزی دەرمانە ئەگەر تەدبیری لوقمانە
پەیا کەن گورج و ئازانە لە دەشت و شار و عەتتاران
لە تاوی ئاگری دووری بە غایەت دڵ پەرێشانم
خودایە زوو بنێری تۆ حەکیمی دەردی بێ دەرمان
شەرارەی ئاگری کوورەی دەروون نەکوژایەوە ئەسڵا
کە فرمێسکم بە دەشتی سینەدا ئەڕژێ وەکوو باران
دوعا یا تیببی جالینووس، موفیدی شەرعی یا کابووس
لە دەردی عاشقان مەعکووس دەبێ دەرمانی عەتتاران
لە تاوی ئاگری دووری سەبووری دڵ نەما ڕەببی
سەبەبسازی بکەی ھەر تۆی حەکیمی دەردی بیماران
عەجایب ئاگری سینە بە فرمێسکم نەبوو ساکین
کە سابیر سەیلی ئەشکی وا ئەبارێنێ وەکوو باران

پەراوێز edit