کانگه‌ی شه‌ڕه‌ف و غیره‌ت و ویژدانه مەهاباد
چاوگه‌ی که‌ڕه‌م و هیممه‌تی مه‌ردانه مه‌هاباد
جێی حورمه‌ت و ڕێزگرتنی میوانه مه‌هاباد
بووژێنه‌ره‌وه‌ی ڕووت و هه‌ژارانه مه‌هاباد
ئاماده‌یی خزمه‌ت به غه‌ریبانه مه‌هاباد
سابڵاغی لە ڕێی پیاوەتیا قەت نییە ترسی
کامی لەچەرە، بێتوو لە ئاکاری بپرسی
وەک حاتەمە، ئەو کاتە خەڵک کەوتە مەترسی
بۆ یارمەتی داماو و تەسەلکردنی برسی
ڕازێنەرەوەی خوانە، قەدرزانە مەهاباد
کێ بەرهەم و ڕەنجی لەبەین بردووە لافاو
کێ ماڵی هەموو ئاگری تێبەربوو لە ناکاو
هاواری بگاتە گەلی ئەم شارە بە پڕتاو
بۆی دێ لە جلوبەرگەوە تا پارە بە لێشاو
ڕزگاری دەکا فەوری لە تەنگانە، مەهاباد
سابڵاغی سه‌تی ده‌ی له خه‌می بوون و نه‌بوونه
باقی دی شه‌ریکی خەمی داماو و زه‌بوونه
خه‌ڵکێکی نیه‌ت پاکن و بیریان هه‌موو ڕوونه
ئه‌م شاره له بۆ کاری به‌جێ بۆته نموونه
تاریفی له ناو خه‌ڵکی وڵاتانه مه‌هاباد
لێبووردن و ڕەحم و بەزەیی لێره که باوە
میراته له پێشینه‌وه بەم خەڵکه بڕاوه
ئازایه‌تی و غیره‌ت و هیممەت له خوداوه
هەستێکه له پاڵ میللـەتی ئەم شاره نراوه
دڵ‌پاکی و بێباکی له خۆی جوانه مه‌هاباد
دڵیان پڕە سابڵاغی لە ئیخلاس و ئیرادەت
ڕووخۆش و گەشن، بێ غەرەزن، دوور لە حەسادەت
لایەنگری مزگەوت و ئەوینداری عیبادەت
دینداری و تاعەت چووەتە ئەوپەڕی عادەت
سەرچاوەیی خواناسی و ئیمانە مەهاباد
لەم شاره بڕێ کاربهدهسن، خێوی مهعاشن
بیستی له سەدا خاوه‌نی سامان و قوماشن
داخم که به‌شی زۆرتری ده‌سکورت و له‌پاشن
بۆ دەستودڵ و خزمەتی خه‌ڵکی هه‌موو باشن
ئه‌رکێکی گەلێ قورسی له سه‌ر شانه مه‌هاباد
دڵسۆزی به‌رەی لاره‌مل و بێدهسەڵاتن
یاریدەدەری خه‌ڵکی ڕەشوڕووتی وڵاتن
ئههلێکی به‌شه‌ردۆست و به بەخشین و خه‌ڵاتن
لای گشتی له مەیدانی کەڕەم، شه‌رمه هه‌ڵاتن
چون مەرکهزی دەسگرتن و ئیحسانه مه‌هاباد
که‌میان له خەمی سه‌روه‌ت و زۆرکردنی ماڵن
زۆربەی تەشەنی مه‌عریفه‌ت و کەسبی کهماڵن
لاگیری هەقن، دژ به خەڕافات و بەتاڵن
لێزان و به بیرن، له قهڵەمدا هه‌موو قاڵن
لانەی گه‌لی بیرڕوون و بزۆزانه مه‌هاباد
شارێکی چ خۆشدیمهن و جوان و به حهشیمەت
لاوانی چ خوێن‌شیرین و پیتۆڵ و بلیمه‌ت
گه‌نجی هه‌موو گهنجینەیی هێژا وو بهقیمەت
پیرانی پتهوبیرن و بۆ ئێمه غەنیمەت
زانستگه‌یی پسپۆر و ئەدیبانه مەهاباد
من لێرە کەسێکم کە دەزانن هەموو ناوم
سی ساڵە لەناو میللـەتی ئەم شارە ژیاوم
پیرم بە ڕواڵەت؛ چل‌ونۆ ساڵی تەواوم
پێم وایە لە سایەی سەری دۆستانەوە لاوم
خۆشی بە گەلی هاوەڵ و دۆستانە مەهاباد
چاوگه‌ی که‌ڕه‌م و هیممه‌تی مه‌ردانه مه‌هاباد
جێی حورمه‌ت و ڕێزگرتنی میوانه مه‌هاباد
بووژێنه‌ره‌وه‌ی ڕووت و هه‌ژارانه مه‌هاباد
ئاماده‌یی خزمه‌ت به غه‌ریبانه مه‌هاباد
سابڵاغی لە ڕێی پیاوەتیا قەت نییە ترسی
کامی لەچەرە، بێتوو لە ئاکاری بپرسی
وەک حاتەمە، ئەو کاتە خەڵک کەوتە مەترسی
بۆ یارمەتی داماو و تەسەلکردنی برسی
ڕازێنەرەوەی خوانە، قەدرزانە مەهاباد
کێ بەرهەم و ڕەنجی لەبەین بردووە لافاو
کێ ماڵی هەموو ئاگری تێبەربوو لە ناکاو
هاواری بگاتە گەلی ئەم شارە بە پڕتاو
بۆی دێ لە جلوبەرگەوە تا پارە بە لێشاو
ڕزگاری دەکا فەوری لە تەنگانە، مەهاباد
سابڵاغی سه‌تی ده‌ی له خه‌می بوون و نه‌بوونه
باقی دی شه‌ریکی خەمی داماو و زه‌بوونه
خه‌ڵکێکی نیه‌ت پاکن و بیریان هه‌موو ڕوونه
ئه‌م شاره له بۆ کاری به‌جێ بۆته نموونه
تاریفی له ناو خه‌ڵکی وڵاتانه مه‌هاباد
لێبووردن و ڕەحم و بەزەیی لێره که باوە
میراته له پێشینه‌وه بەم خەڵکه بڕاوه
ئازایه‌تی و غیره‌ت و هیممەت له خوداوه
هەستێکه له پاڵ میللـەتی ئەم شاره نراوه
دڵ‌پاکی و بێباکی له خۆی جوانه مه‌هاباد
دڵیان پڕە سابڵاغی لە ئیخلاس و ئیرادەت
ڕووخۆش و گەشن، بێ غەرەزن، دوور لە حەسادەت
لایەنگری مزگەوت و ئەوینداری عیبادەت
دینداری و تاعەت چووەتە ئەوپەڕی عادەت
سەرچاوەیی خواناسی و ئیمانە مەهاباد
لەم شاره بڕێ کاربهدهسن، خێوی مهعاشن
بیستی له سەدا خاوه‌نی سامان و قوماشن
داخم که به‌شی زۆرتری ده‌سکورت و له‌پاشن
بۆ دەستودڵ و خزمەتی خه‌ڵکی هه‌موو باشن
ئه‌رکێکی گەلێ قورسی له سه‌ر شانه مه‌هاباد
دڵسۆزی به‌رەی لاره‌مل و بێدهسەڵاتن
یاریدەدەری خه‌ڵکی ڕەشوڕووتی وڵاتن
ئههلێکی به‌شه‌ردۆست و به بەخشین و خه‌ڵاتن
لای گشتی له مەیدانی کەڕەم، شه‌رمه هه‌ڵاتن
چون مەرکهزی دەسگرتن و ئیحسانه مه‌هاباد
که‌میان له خەمی سه‌روه‌ت و زۆرکردنی ماڵن
زۆربەی تەشەنی مه‌عریفه‌ت و کەسبی کهماڵن
لاگیری هەقن، دژ به خەڕافات و بەتاڵن
لێزان و به بیرن، له قهڵەمدا هه‌موو قاڵن
لانەی گه‌لی بیرڕوون و بزۆزانه مه‌هاباد
شارێکی چ خۆشدیمهن و جوان و به حهشیمەت
لاوانی چ خوێن‌شیرین و پیتۆڵ و بلیمه‌ت
گه‌نجی هه‌موو گهنجینەیی هێژا وو بهقیمەت
پیرانی پتهوبیرن و بۆ ئێمه غەنیمەت
زانستگه‌یی پسپۆر و ئەدیبانه مەهاباد
من لێرە کەسێکم کە دەزانن هەموو ناوم
سی ساڵە لەناو میللـەتی ئەم شارە ژیاوم
پیرم بە ڕواڵەت؛ چل‌ونۆ ساڵی تەواوم
پێم وایە لە سایەی سەری دۆستانەوە لاوم
خۆشی بە گەلی هاوەڵ و دۆستانە مەهاباد