ئاڵەکۆک

حافزی مەهابادی add_a_photo
حافز دیاری مەهاباد
٨. پێی ناوێ ئیتر ئەم فاک و فیکە
پێی ناوێ ئیتر ئەم فاک و فیکە
ئەگەر یەزد دوورە خۆ گەز نیزیکە

بچۆرە جێیەک هیچ کەس نەتناسێ
خۆت هەڵبکێشە پڕ بە کراسێ

بە ڕۆژ دەگەرێ بە کراسی کەتان
بە شەو دەچێتە نێو کوڵی کورتان

ئەوەی لە لای تۆ سووک و بەدناوە
لە کراسی خۆی دا وەکوو تۆ پیاوە

شۆین کڵاوی خوار مەکەوە خاڵە
فەرز لەوێ بێ سوننەت بەتاڵە

خۆ به کوشت مەدە بۆ پاروی گەورە
بێ‌بەڵا نییە ئەو دووگە چەورە

هیچ سودی نییە ئیشی بەپەلە
هەر بو کاری خێر باشه عەجەلە

دۆست ئەو کەسەیە کە بتگرێنێ
دوژمن ئەوەیە پێت بکەنێنێ

دوژمنی زانا دەتکا سەربڵەند
دوستی بێ شعوور هەر دەتکا بە پەند
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی
دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٣٤.

پەراوێز edit